گرنگ

 گرنگ

"رێگه‌ نادەین له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ مەترسی بۆ دراوسێکانمان دروستبێت"

2024-05-27

 

راوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانی عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دووپاتکردەوە و رایدەگەیەنێت"ڕێگەنادەین لە عێراقەوە هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ بکرێت".

لەمبارەیەوەو لە راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانی عێراق ئاشكرای كردووە كە قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق  پێشوازیكرد له‌ عه‌لی ره‌زا گونه‌ی باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا كرد، و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئاسایش باسی لێوەکرا.

لەدیدارەكەدا قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاندووە: هه‌ڵوێستی عێراق جێگیره‌ و رێگه‌ نادات گرووپه‌ چه‌كداره‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌ردوو وڵات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بە سەردانەکەیان بۆ بەغدا و هەولێر دابوو و رایگەیاند، عێراق بۆ ئەوان گرنگە و دەیانەوێت پێکەوە لەگەڵ بەغدا رووبەڕووی ئاسایشی وڵاتیان بپارێزن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color