گرنگ

 گرنگ

كونسوڵخانه‌ی عێراق له‌ سعودیه‌ زانیاری لەسەر گیان له‌ده‌ستدانی‌ حاجییان ئاشکراکرد

2024-06-21

 
 
كونسوڵخانه‌ی عێراق له‌ سعودیه‌ ئاشکرایکرد، بەهۆی زۆری ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان، سعودیه‌ ناچاربووە حاجییه‌ كۆچكردوه‌كان به‌ "ئامانه‌ت" به‌خاك بسپێرن.
 
كونسوڵخانه‌ی عێراق له‌ شاری‌ جه‌دده‌ی‌ سعودیه‌ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجیە کۆچکردووەکان دەکات.
 
له‌ راگه‌یه‌نراوەکەدا ئاشکرایکردووە، زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی حاجییان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
 
دەشڵێت، بەهۆی زۆری حاڵەتی گیانلەدەستدان كاربه‌ده‌ستانی سعودیه‌ ناچاربوون به‌ شێوه‌ی (ئه‌مانه‌ت) به‌ خاك بسپێرن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color