گرنگ

 گرنگ

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنەکانی کەرکوک کۆدەبنەوە

2024-07-22

 

بوار

ئيوارەی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و تەوەرێکی کۆونەوەکەیان لەسەر پرسی دانانی ‌پارێزگاری کەرکوک دەبێت

بەپێی زانیاریەکانی بوار، چوارچێوەی هەماهەنگی سورن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک لە ماوەی دیاریکراو بەپێی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا کە دەبێت تا ۱۱ی ئاب پارێزگار هەڵببژێردرێت

بەرپرسانی یەکێتی و بەرەی تورکمانی و لایەنە عەرەبیەکان بۆ هەمان مەبەست گەیشتونەتە بەغدا و لەگەڵ سودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە

فشارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەو ئاڕاستەیەیە ڕێکەوتنێک لەبەغدا لە نێوان لایەنە براوەکانی کەرکوک ئەنجام بدرێت و حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنرێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color