گرنگ

 گرنگ

نوێنەرانی عەرەب لە کەرکوک، مەرجی نوێ بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کورد دادەنێن

2024-07-22

 
پێکهاتەی عەرەب لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خاوەنی شەش کورسین و مەرجی نوێییان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە هەیە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، ۲۲ی تەمووز، شەش ئەندامەکەی پێکهاتەی عەرەب لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەداوە ناچنە گفتوگۆی تاکلایەنە لەگەڵ پارتی و یەکێتی. دەیانەوێت لەگەڵ کورد و تورکمان و مەسیحی بەگشتی ئیدارەیەکی هاوبەش پێک بهێنن.
 
ئەندامانی عەرەب لە بەیاننامەکەیان چەند مەرجێک بۆ گفتوگۆ و پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک لەگەڵ کورد دادەنێن کە بریتین لە ئاشکراکردنی چارەنوسی ئەو کەسانەی لەلایەن ئاسایش و هێزە کوردیەکان لە پێش ۲۰۱۷ دەستگیرکراون، هەروەها وردبینی لە تۆماری دەنگدەران بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک. چارەسەرکردنی پرسی زەوی و زار لەگەڵ جوتیارانی کورد.
 
بەیاننامەکەی ئەندامانی پێکهاتەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دوای ئەوە دێت بەسەر دوو ئاڕاستەدا دابەشبوون بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی و پارتی بەجیا ئەوەش کاردانەوەی شەقامی عەرەبی لەکەرکوک لێ کەوتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color