گرنگ

 گرنگ

گەشتوگوزاری عێراق ناحییەكی هەرێم وەك گوندێكی گەشتیاری دەناسێنێت.

2024-07-24

 

بوار، تایبەت
بەڕێوەبەری ناحییەی بیارەی سەر بەپاریزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ڕێكارەكانی ناساندنی ناحییەی بیارەیان وەك گوندێكی گەشتیاری دەستپێكردووە و بڕیارە ناحیەی بیارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان وەك گوندێكی گەشتیاری بناسرێت، ئەوەش رۆڵێكی گەورەی دەبێت لە رەخساندنی هەلی كار بۆ دانیشتوانی ناوچەكە

حەمید بارام بەڕێوبەری ناحیەی بیارە بە بواری ڕاگەیاند: هەموو ئەو پێوەرانەی بۆ ناساندنی گوندێكی گەشتیاری گرنگن لە ناحیەی بیارە بوونیان هەیە، بۆیە ماوەیەكی زۆرە لەڕێگەی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە كار بۆ ئەوەدەكەین كە ناحیەی بیارە وەك گوندێگی گەشتیاری لەلایەن عێراقەوە بناسرێت، هەر لەو چوارشێوەیەشدا شاندێكی دەستەی گەشت وگوزاری عێراق سەردانی ناحیەی بیارەیان كردووە

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێكارەكانی ناساندنی بیارە وەك گوندێكی گەشتیاری دەستپێكردووە، بۆیە دەمانەوێت بەزوترین كات پرپژەكە جێبەجێبكرێت و بۆئەو مەبەستەش هەمو كارئاسانییەك پێشكەش دەكەین، ناساندنی ناحیەكە وەك گوندێكی گەشتیاری كاریگەری لەسەر زیادبونی دەرفەتی كار وهاتنی گەشتیاران و جێبەجێكردنی پرۆژەی گەشتیاری ودابینكردنی بودجەش دەبێت بۆ ناوچەكە

هەوڵەكانی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق بۆناساندنی ناحییەی بیارە وەك گوندێكی گەشتیاری لەكاتێكدایە كە ناحیەی بیارە خاوەن سروشتێكی جوان و كەشوهەوایەكی پاكە و ساڵانە لەوەرزە جیاوازەكاندا بەهەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەكەن، جگە لە گەشتوگوزاری ئاسایی ژمارەیەكی زۆریش لە گەشتیاری ئاینی سەردانی بیارە دەكەن بەهۆی بوونی مەزاری شێخانی نەقشبەنی لەو سنورە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color