گرنگ

 گرنگ

هەواڵگری عێراق باندێک دەستگیردەکەن کە نەوتی کەرکوکییان دزیوەو بۆ کارگروپییان ناردووە

2024-07-25

 
 
باندێکی دزیکردن لە نەوتی کەرکوک دەستگیر دەکرێت، کە نەوتی کەرکوکییان بۆ پاڵاوگەی کار ناردووە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی ئاسایشی نشتیمانی عێراق لەشاری بەغداوە هاتونەتە کەرکوک و بەهاوکاری هێزی ئاسایشی نشتیمانی لە کەرکوک چونەتە وێستگەی سارلو کە دوا وێستگەی نەوتە لە کۆمپانیای نەوتی باکور و بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر و نیو وێستگەکەیان گەمارۆ داوە و لێکۆڵینەوە لە بردنی نەوت لە وێستگەکەوە بۆ پاڵێوگەی کار لە هەرێمی کوردستان کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزەی هاتونەتە ئەم وێستگەیە دوای پێنج کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئەو هێزە بۆیان دەرکەوتووە کە ڕۆژانە بە شێوەیەکی نایاسایی لەو وێستگەیە بڕێکی زۆر نەوت دزراوەو بۆ پاڵاوگەی کار لە خورمەڵە نێردراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزەی ئاسایشی نیشتیمانی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی نەوتی باکور و ئەو وێستگەیان دەستگیرکردووەو دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگاکراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color