گرنگ

 گرنگ

ئاسایشی پارتی دان دەنێت بە ئەشکەنجەدانی کادیرەکەی گۆڕان

2024-07-25

 
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و لێدوانی هاووڵاتییەک بە ناوی سەریاس عەونی، کە گوایە لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستدرێژیی کراوەتە سەر، بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، ڕاستی ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کەسییە لە نێوان سەریاس عەونی و کارمەندێکی بنکەیەکی ئاسایش و لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوانیان بە شەڕ هاتوون. دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، بەرێوەبەرایەتییەکەمان هەڵساوە بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە بەرامبەر ئەو کارمەندە و دەستبەسەر کراوە، هاوکات داواش لە هاووڵاتی سەریاس عەونی کراوە، کە سکاڵای یاسایی لە پۆلیس تۆمار بکات بۆ ئەوەی مافی پارێزراو بێت.
لێرەوە هاووڵاتییان و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، کە مافیان پارێزراوە و بەگوێرەی یاساش ڕێگەپێدراو نییە هیچ کەسێک ناوی دەزگا ئەمنییەکان بۆ مەرامی کەسی بەکار بهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
24ی تەممووزی 2024
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color