گرنگ

 گرنگ

سودانی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک شەش ئەندامەکەی عەرەب دەباتە بەغدا

2024-07-25

 


#بوار
بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەسەر بانگهێشتی سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر شەش ئەندامەکەی عەرەب لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەیشتنە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سودانی کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی بوار بانگهێشتکردنی ئەو ئەندامانە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی پارێزگاری کەرکوکە و سودانیش هەموو هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە تاوەکو لایەنەکان بتوانن بگەنە رێککەوتن و لە ماوەی ئەو مانگەدا حکومەتی خۆجێی شارەکە پێکبهێنن.

رۆژی 11ی تەمموزی 2024، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە کراوەیی ئەنجامدا و بەگوێرەی ئەوەش دەبێت لە دوای مانگێک لە ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە پرسی پارێزگاری شارەکە یەکلابکرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color