گرنگ

 گرنگ

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بایکۆتی هەڵبژاردن نەکەن

2024-07-25

 


#بوار 
ئەمرۆ هەر سێ پارتی (سۆسیالیست و زەحمەتکێشان و شیوعی) لیستی هاوپەیمانی (هەرێمی كوردستان)یان راگەیاند و داواش لە هاوڵاتیان دەکەن بایکۆتی دەنگدان نەکەن.

بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سەرکردە لە لیستی هاوپەیمانی (هەرێمی كوردستان) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەکەین بەشداری هەڵبژاردن و دەنگدان بکەن و بایکۆت نەکەن، چونکە دەنگدان ئەوە مافێکی ڕەوای خۆیانە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک زەحمەتکێشان و پارتی سۆسیالیست و شیوعی، گفتۆگۆی بەرنامەی سیاسی خۆیان کردووە و لە کاتی خۆیدا دیدگای خۆیان بۆ پرۆسەی سیاسی دەخەنەنەڕوو.

هەروەها وتی "هیوادارین هەڵبژاردن پاک و بێگەرد بێت و دووربێت لە دەستێوەردان و کۆمسیۆنیش بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ دەنگ و ئەنجامەکان بکات".

بەڵێن عەبدوڵا وتیشی "ئەمجارە لیستەکانی هەڵبژاردن زۆرن، بەڵام هیوادارین ڕکابەرییەکە دوور بێت لە تەشهیر و رق و کینە، لیستەکان زیاتر کار لەسەر دیدگای خۆیان بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان بکەن".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color