گرنگ

 گرنگ

عێراق بەمەرج دەرگای داواكاری حەجی بۆ سێ‌ ساڵ كردەوە

2024-07-25

 

بوار
بە دانانی 13 مەرج دەستەی حەج و عومرەی عێراق دەرگای وەرگرتنی داواكاریی حەجی بۆ سێ ساڵی داهاتوو كردەوە، هاوكات لە هیچ بڕەپارەیەك لە داواكاران وەرناگیرێت و دانیشتووانی هەرێمی كوردستانیش ناتوانن فۆڕمی داواكاری پڕبكەنەوە كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.

ئەمڕۆ دەستەی حەج و عومرەی عێراق بەستەری ئەلیكترۆنی وەرگرتنی داواكاریی تایبەت بە ئەنجامدانی حەجی كارا كرد، ئەو داواكارییە بۆ حەجی ساڵانی 2025، 2026 و 2027 دەبێت، ئەوەش یەكەمجارە پارە لە بەرامبەر پێشكێشكردنی داواكارییەكە وەرناگیرێت كە پێشتر بڕی 25 هەزار دینار لە خوازیارانی حەج وەردەگیرا.

ئاماژە بەوەكراوە، ئەوانەی فۆڕمی داواكاری بۆ حەج پڕدەكەنەوە، نابێت تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر بێت و پێشتر حەجی نەكردبێت، ئەو كەسەی پێشتر ناوی هاتووەتەوە و نەچووە بۆ حەج ناتوانێت داوای بكاتەوە، لە هەر پارێزگایەك داوا پێشكێش كرا، دەبێت بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی ئەو پارێزگایەی هەبێت.

هەر لە مەرجەكاندا ئەوەشهاتووە، نابێت زیاتر لە جارێك ناو تۆمار بكرێت، ئەگەرنا دەسڕدرێتەوە و رێگەی نادرێت بچێتە تیروپشكەوە، هەروەها نابێت ئەو كەسەی كە ناوی دەردەچێت سازش بكات بۆ كەسێكی دیكە و دەبێت پێشكێشكار توانای تەندروستی و جەستەیی و دەروونیی باش بێت و لیژنەی پزیشكی بۆ ئەو مەبەستە پێكدەهێندرێت، پشكی دیاریكراوی پارێزگاكان بۆ حەج، هەزار كەسە بۆ یەك ملیۆن دانیشتوو بەڵام ئەو فۆڕمە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color