گرنگ

 گرنگ

لە کەرکوک تەقە لە لقی پارتی و ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی دەکرێت

2024-07-27

 

#بوار
درەنگانی شەوی ڕابردوو تەقە لە بارەگای لقی پارتی لە کەرکوک کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی بوار، شەوی ڕابڕدوو کەسانی نەناسراو تەقەیان لە بارەگای لقی سێی پارتی کردووە لەسەنتەری شاری کەرکوک و پاسەوانەکانی لقی سێ وەڵامی تەقەکەرەکانیان داوەتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک، تەقە لە ماڵی محەمەد دووشیوانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی کراوە.

تا ئێستا نازانرێت هۆکاری تەقەکردنەکان چی بوون و ئایا ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە سەر بە چ لایەنێک بوون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color