گرنگ

 گرنگ

ئەوانەی جیهان تەهایان تیرۆر کرد، ئەو کەسانەن کە دەڵێن دەبێت ژن ئازاد بێت

2024-07-27

 


#بوار
برایەکی جیهان تەها دەڵێت هەر دایک نییە کە جەرگی بسوتێت، برا هەیە جەرگی دەسوتێ بۆ خوشکەکەی.

شاخەوان تەها برای مامۆستا جیهان تەها ئەو مامۆستایەی ساڵی ڕابردوو لە ڕووداوێکی تەمو مژاوی گیانی لە دەستدا باس لە ئازارەکانی خۆی دەکات بۆ خوشکەکەی.

جیهان تەها، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بوو لە شاری هەولێرو لایەنە ساڵی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان وێنەی ئۆتۆمبێلەکەیان بە سوتاوی بڵاوکردەوە گوایە لەناوچەی بارزانی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووەو بەهۆیەوە ئۆتزمبێلەکەی سوتاوەو گیانی لە دەستداوە.

دەقی نوسینێکی شاخەوان تەها بۆ ئازاری لە دەستداتی خوشکەکەی:

هەر دایک نیە جەرگی بسوتی
برا هەیە جەرگی دەسوتی بۆ خوشکەکەی

ئەوەی ئەو خاتوونەی تیرۆرکرد
ریش درێژ مزگەوت نەبوو
ئەوەی ئەو خاتوونەوەی تیرۆرکرد
هەر ئەو کەسانەن کەدەڵین دەبی ئافرەت ئازاد بێت
هەر ئەوانەبوون کەدەڵین دەبی ئافرەت ژن ژیان ئازادی

شانازیە بۆ من خوشکێکی وەک تۆم هەیە
شانازیە بۆ من خوشکێکی وەک تۆم هەیە بەقەد یەک شاخ ناوەکەت بەرزە لەپێناو خەڵک هاتیتە دەنگ تیرۆریان کردیت و کۆمەڵێک چیرۆک و سیناریۆی درۆیان بۆ هەڵبەستی لەپێناو ئەوەی نوێنەرایەتی خەڵک نەکەیت بۆ خۆپیشاندان.

شاخەوان تەها برای جیهان تەها شەهیدی ڕێگای حەق

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color