رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بە کوردستان 24ی راگەیاند:
هادی عامری كه یه‌كێكه له سه‌ركرده گه‌وره‌كانی شیعه‌و نزیكه له وڵاتێكی دراوسێ و ده‌ڵێت، بانكه ئه‌هلییه‌كان له ته‌وتینی موچه‌ی عێراقدا به‌شدارن.
به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه موچه‌ی حکومەتی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجی فعلی عێراق ده‌رهێنرا، ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگه.
له‌دوای جه‌ژن بانكی بازرگانی عێراق (TBI) كه بانكێكی ئه‌هلی- حكومی عێراقه بەشداری پرۆسه‌ی هه‌ژماری من دەکات.
ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه موچه په‌یوه‌ست نه‌كراوه به مه‌سه‌له‌ی نه‌وته‌وه.
له‌سه‌ر پرسی هه‌ژماری من لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌یه‌و دوای جه‌ژن ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.