گرنگ

بۆ یەكەمینجار لە مانگێكدا سێ موچە دابەشدەكرێت


 

بەر لە كۆتایی هاتنی مانگی نیسان موچەیەكی دیكە دابەشدەكرێت

#بوار
وا بڕیارە بەر لە كۆتایی هاتنی مانگی نیسان، موچەیەكی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت.

بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد شەیاع سودانی ئەنجامدراوە، دەبێت سەرجەم مووچەكانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكرێت و هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق سی رۆژ جارێك فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان پێبدرێت.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ئەوەی لە عێراق موچەی مانگی نیسانیش دابەشكراوە، بۆیە حكومەتی عێراق بڕە پارەی دیكە بۆ هەرێم دەنێرێت بۆ ئەوەی بەر لە كۆتایی هاتنی مانگی نیسان موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكرێت.

ئەگەر بەر لە كۆتایی مانگی نیسان موچەیەكی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكرێت، لە دە ساڵی ڕابردوو یەكەمینجار دەبێت لە ماوەی مانگێكدا سێ موچەی فەرمانبەران دابەشبكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color