گرنگ

هەولێر؛ سزادراوێک لە گرتووخانە کۆچی دوایکرد


 

 

کەسوکاری: بەهۆی چارەسەرنەکردنی تەندروستی کۆچی دوایکردووە

بوار،
ئەسعەد ئەحمەد شێروانی سزادراو، لە چاکسازی گەورانی هەولێر کۆچی دوایکردو کەسوکاری دەڵێت، تەندروستی زۆر خراپ بوو کلیەی لەکارکردن وەستاوون.

دەقی راگەیاندراوی کەس و کارەکەی:

بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بەرێز سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
بەرێخان ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری
بەرێزان دەستەی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
بەرێزان دەزگاکانی راگەیاندن
ئێمە وەک بنەمالەی کۆچکردوو ئەسعد احمد شێروانی رادەگەنین کە کۆچ کردوو بەئازارەوە کۆچی دوایی کرد ھۆکاری مردنەکەشی کەم تەرخەمی لایەنی پەیوەندی دارە لە وەلام نەدانەوەی داواکاری کەسوکاری کۆچکردوو بەپێ راپۆرتی پزیشکی کۆچ کردوو بەھۆی وستانی کلیەکانی گیانی لەدەستداوە لەکاتێکدا ئێمە دەمانتوانی لەنەخۆشخانەکان چارەسەری بۆبکەین
روی داوامان لە سەرۆکی ھەرێمە لە چەند سالی رابردوو سەدان کەسی بە لێبوردنی تایبەت ئازاد کردەوە بەلام کۆچ کردو پاش تەواو بونی سزایی خۆی و پاش راپۆرتی پزیشکی رێگەیان نەدواوە ئازاد بکریت ئایە ئەوە رێز گرتنە لە مرۆڤایەتی کەسێک لە زیندان وەفات بکات بێ ھەبونی چارەسەری پزیشکی ؟؟
ئایە رەوایە دەسەلاتی دادوەری سەرۆکی حکومەت سەرۆکی ھەرێم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەستەی مافی مرۆڤ بێدەنگ بیت لەم کەیسە
دوو بارە بەخێر بین
کۆچ کردو راستە وەفاتی کرد بەلام پەلەیەکی رەشە بەنیوچەوانی ئەوانەی کە ھۆکار بون بۆ رێگری لە چارەسەر کردن و ئازاد کردنی
ئێمە دوای تەواو بونی پرسە و ناشتنی تەرمەکەی بەدواداچونی یاسایی دەکەین و ئەوانە دەدەین بە دادگا کە رێگر بون لە چارەسەر کردن و ئازادکردنی.

کەس وکاری
اسعد ئەحمەد شێروانی

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color