گرنگ

هێزە سیاسیەكانی كەركوك چاوەڕێی گەڕانەوەی سودانی دەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک


 

هێزە سیاسییەکانی کەرکوک گەیشتونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ یەکلاییکردنەوەو پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوک.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزانەی کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیان بردووەتەوە لەسەر دابەشکردنی سەرجەم پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای کەرکوک ڕێککەوتوون. تەنیا پۆستی پارێزگاری کەرکوک نەبێت کە دوو پێشنیار هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستەو لایەنەکان چاوەڕێ دەکەن دوای گەڕانەوەی سودانی لە ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو پۆستەشەوە بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان هەر لایەنێکی سیاسی کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی بردبێتەوە بەپێی قەبارەی خۆی پۆستی بەرێوەبەری فەرمانگەکانی پارێزگای کەرکوک وەردەگرێت و تەنیا پۆستی پارێزگاری کەرکوک ماوەتەوە کە کورد پێداگری دەکات بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەو پۆستە وەربگرێت و لایەنە عەرەبییەکانیش پێداگری دەکەن دوو ساڵ ئەو پۆستە لای کورد بێت و دوو ساڵیش لای عەرەب.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color