گرنگ

کارمەندانى بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى دەستیان بە بایکۆتى دەوام کرد


 

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد، ئەوەش بەهۆى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى مانگى دوو.

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردو نەچوونەوە سەر کارەکانیان و رەتیانکردەوە، کاروبارى هاووڵاتیان رایی بکەن.

کارمەندانى بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى هۆکاری بایکۆتی دەوانیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە موچە دواکەوتووەو لەوە زیاتر ئامادە نین قبووڵى بکەن موچەکانیان دوابکەوێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە بەغداد پارەى موچەى فەرمانبەرانى ناردووە، بەڵام بە بیانووى ئەوەى پارەکە بە تەواوى نەهاتووە، حکومەتى هەرێم تائێستا دەستى بەدابەشکردنى موچە نەکردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color