گرنگ

تورکیا ماڵ بەخەڵکی دهۆک چۆڵ دەکات و خاڵی پشکنین دادەنێت و کەسیش قسە ناکات

2024-07-02

 


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە پەیامێکدا بەهەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دژی ئۆپراسیۆن و هەنگاوەکانی سوپای تورکیا لە پارێزگای دهۆک هاتە دەنگ و دەڵێت
”سەروەریی عێراق لە مەترسیدایەو کەسیش قسە ناکات؟ پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتی هەیە، هێزە چەکدارەکانی سەربە دەوڵەتێکی دراوسێ خاڵی پشکنین لەسەر خاکەکەمان لە دهۆك دادەنێن و هاتوچۆ دەکەن”.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە خەڵکی ناوچەکە هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن لە سایەی بۆردومان و تەقەی بەردەوام و
زۆرێك لە خەڵکی ئەو ناوچەیە باس لەوە دەکەن، کە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی دەبێت ماڵەکانیان لە ماوەی 24 سەعاتدا چۆڵ بکەن، ئەگەر پابەند نەبن، ئەوا بە زۆرەملێ رادەگوێزرێن و لەژێر بۆردومانی بەردەوامدا دەبن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color