فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئەنجامدانی مەشقەوە گەشتەکان رادەگیڕین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەنجامدانی مەشقێکی فریاگوزاری بۆ ماوەی "سێ کاتژمێر" گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە رادەگیرێن.
فڕۆکەخانەی هەولێر ئەوەش دەخاتەڕوو کە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە لەوەی کە ترسیان نەبێت لە بوونی ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس، ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی، پۆلیس و ئاسایش لە دەوری فڕۆکەخانە، چونکە پەیوەستن بە مەشقەکەوە.