گرنگ

تورکیا، ئەو بازگانەی چۆڵکرد کە لە خاکی هەرێمی کوردستان دایاننابوو

2024-07-04

 

 

ئەو بازگەیەی سەربازانی تورکیا لە قوڵایی خاکی هەرێم دایاننابوو ڕادەستی هێزەکانی زێڕەڤانی کرا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەربازانی تورکیا لە قوڵایی خاکی هەرێم بازگەیەکیان داناو داوای ناسنامە لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکرد.

سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکدا لە سنوری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک، چەند بازگەیەکی کاتی لەسەر ڕێگا گشتییەکان دانابوو، لەسەر ڕێگای ناحیەی ”کانی ماسی- باتیفا” لە نزیک گوندی بلاڤ چەند شەوێک سوپای تورکیا بازگەیان داناو داوای ناسنامە لە خەڵکی ناوچەکە دەکرد کە بە ڕێگاکەدا تێپەڕدەبوون. هەر گوند نشینێک ناسنامەی پێ نەبووبایە ڕادەگیرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرا.

بەپێی زانیارییەکان، لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەو سەربازانی تورکیا تەواوی ئەو بازگانەی کە دایاننابوو ڕادەستی هێزەکانی زێڕەڤانییان کردووە.

سوپای تورکیا ژمارەیەک بنکە و خاڵی سەربازی لە هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوام ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی چەکدارانی باکوری کوردستان ئەنجام دەدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color