گرنگ

حکومەتی عێراق، جارێکی دیکە خاڵی گومرگی لەنێوان هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق دادەنێتەوە


 

 

بوار نیوز، تایبەت
حکومەتی عێراق، جارێکی دیکە خاڵی گومرگی لەنێوان هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق دادەنێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە تەواوی ئەو خاڵە گومرگیانە دابنێتەوە کە پێشتر لە نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا هەبوون لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەهۆکاری دانانەوەی خاڵە گومرگییەکان سەرچاوەیەکی ئاگادار بەبوار نیوزی ڕاگەیاند ”بەهۆی ئەوەی ئەو لێژنەیەی دیوانی چاودێری دارایی عێڕاق کە هاتبون بۆ هەرێمی کوردستان، تێبینی زۆریان لەسەر شێوازی کارکردنی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم هەبووە، بۆیە ئەو لێژنەیە دانانەوەی خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێڕاقیان بەپێویست زانیوە”.

سەبارەت بەدانانەوەی ئەو خاڵە گومرگیانە، ساماڵ عبدالرحمن، بەرێوەبەری گشتی، گومرگی هەرێمی کوردستان بە بوار نیوزی ڕاگەیاند، ”تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەم شێوەیە بەدەست ئێمە نەگەیشتووە، تەنها لە میدیاکان باسی لێوە کراوە. کاتێک بەفەرمی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارەکە بڵاوکرایەوە، ئێمەش ئەوکاتە هەڵویست و بڕیاری فەرمی خۆمان دەبێت، لەسەر دانانی گومرک”.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color