یه‌كێیتى سووره له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و به‌شێك له مه‌كته‌ب سیاسیش له‌گه‌ڵ گۆرینى به‌رهه‌م ساڵح دان
بوار نیوز، تایبه‌ت
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى و شاندى یاوه‌رى له به‌غدا تاوه‌كو ئێستا زۆرینه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان سوورن له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ خولى دووه‌مى سه‌رۆككۆمارى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، شاندی یه‌كێتیى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى له ئێستادا به‌غدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى و یه‌كێتیى سوورن له‌سه‌ر دووباره دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆككۆمار.
بوار زانیویه‌تى، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى به شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیشه‌وه له‌گه‌ڵ خۆكاندیدكردنى د. له‌تیف ره‌شید نین و ئاماده‌ش نین پشتگیرى بكه‌ن، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له ماوه‌ى داهاتوو له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتى و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ خولى دووه‌م رێكبكه‌ون.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووه د. له‌تیف ره‌شیدى هاوسه‌رى خۆى كاندید بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤیتۆى له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، بافڵ تاڵه‌بانى دڵنیایى به مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى داوه كه هیچ رێككه‌وتنێك نییه بۆ پشتكردن له‌به‌رهه‌م ساڵح و هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ دووباره دانانه‌وه‌ى ناوبراو له‌و پۆسته له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێكیش له مه‌كته‌بى سیاسى له ترسى له ده‌ست چوونى پۆستى سه‌رۆككۆمار له‌گه‌ڵ گۆڕێنى به‌رهه‌م ساڵحن.
بوار زانیویه‌تى، یه‌كێتیى جگه له به‌رهه‌م ساڵح له ئێستادا هیچ كه‌سێك به شیاوتر نازانێ تاوه‌كو پاشه‌كشه بكات له دانانه‌وه‌ى ناوبراو، بۆیه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان تاوه‌كو دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق كراوه‌یه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى و لایه‌نه‌كانى دیكه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێتیى سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له به‌رامبه‌ر هۆشیار زێبارى له‌په‌رله‌مانى عێراق بخاته ده‌نگدانه‌وه ئه‌گه‌ر به دۆڕ‌انى كاندیده‌كه‌شى بێت.