بوار نیوز، تایبه‌ت
له دواین کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شه‌که‌ى پارتى و یه‌کێتیى له پیرمام شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان باسیان له‌وه‌کردووه که هیچ رێککه‌وتنێکى واژووکراویان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در و سونه‌کان نییه.
به‌پێى زانیارییه‌کانى بوار نیوز، له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى هه‌ردوو شاندى یه‌کێتیى و پارتى له پیرمام، شاندى یه‌کێتیى به شاندى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى به سه‌رۆکایه‌تى هۆشیار زێبارى وتووه، که ئه‌وان به دواى وه‌ڵامى ئه‌وه‌وه‌ن که بزانن پارتى هیچ رێککه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در و سونه‌کان هه‌یه؟ شانده‌که‌ى پارتى له‌سه‌ر زارى هۆشیار زێبارى وه‌ڵامیان ئه‌وه بووه که لێکتێگه‌یشتنه نه‌ک رێککه‌وتن.
بوار زانیویه‌تى، له دانیشتنى لیژنه‌ى هاوبه‌شه‌که‌ى پارتى و یه‌کێتیى شاندى پارتى رێککه‌وتنى خۆیان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در و سونه‌کان به لێکتێگه‌یشتن له قه‌ڵه‌مداوه و ئاماژه‌شیان به‌وه‌کردووه، که واژوو نه‌کراو، ئه‌و وه‌ڵامه‌ش بۆ یه‌کێتیى باوه‌ڕپێکراو نه‌بوو.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌کان، مه‌کته‌بى سیاسى یەکێتی ره‌خنه‌و تێبینى له‌سه‌ر سه‌رۆکى شانده‌که‌ى یه‌کێتیى بۆ به‌غدا هه‌بووه، که چۆن نه‌یانزانیوه رێککه‌وتنێکى پێشوه‌خته هه‌بووه و له‌گه‌ڵ شاندى پارتى چوون بۆ لاى لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق.