به‌هۆى ناکۆکییه‌کانى نێوانیان، کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هاوبەشەکانی پارتى و یه‌کێتیى هه‌ڵپه‌سێردرا
بوار نیوز، تایبه‌ت
به‌هۆى پرسى دانیشتنى 9ى مانگى په‌رله‌مانى عێراق و دروستبوونى ناکۆکى نێوان پارتى و یه‌کێتیى له‌باره‌ى پرسى سه‌رۆککۆمار کۆبوونه‌وه‌کانى ئەو چوار لیژنه هاوبه‌شه هەڵپەسێردرا کە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکانی ئەو دوو حیزبە پێکهێنرا بوون.
به‌پێى زانیارییه‌کانى بوار، دواى ئه‌وه‌ى له کۆبوونه‌وه‌ى شاندى مه‌کته‌بى سیاسى و پارتى و یه‌کێتیى له مانگى رابردوودا، چوار لیژنه‌ى هاوبه‌شى تایبه‌تمه‌ند به پرسى به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و کێشه‌کانى نێوانیان له لایه‌ن مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و یه‌کێتى پێکهێنرا دواى ئه‌نجامدانى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و لیژنانه به‌هۆى دروستبوونى ناکۆکى له‌سه‌ر پرسى یه‌که‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق و پرسى سه‌رۆککۆمار دانیشتنه‌کانى ئه‌و لیژنانه هه‌ڵپه‌سێردرا تاوه‌کو دواى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کاندیدى سه‌رۆککۆمارى عێراق لیژنه‌کان کۆنابنه‌وه و ئه‌گه‌ریشى هه‌یه لیژنه هاوبه‌شه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه.
بوار زانیویه‌تى، له دواى توند بوونى ناکۆکییه‌کان نێوان هه‌ردوو حزب یه‌کێتیى ئاماده نییه کار به ره‌شنووسى ئه‌و به‌رنامه‌ى کاره‌ى که له لایه‌ن هه‌ردوو حزب نوسرایه‌وه له باره‌ى دیدى کورد له به‌غدا و ده‌ره‌نجانى هیچ کام له‌و کۆبوونه‌وانه بکات و پارتى به به‌رپرس ده‌زانێت له به‌رامبه‌ر پشت‌کردن له رێکه‌وتنه‌ى نێوانیان.