گرنگ

پشكی هەرێم ناخرێتە ناو بودجەی عێراق هەنگاوێكی نوێ‌ لەبەغداوە بۆ ئەوەی هەولێر پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بێت


 

پشكی هەرێم ناخرێتە ناو بودجەی عێراق
هەنگاوێكی نوێ‌ لەبەغداوە بۆ ئەوەی هەولێر پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بێت
بوارنیوز: بەغدا
چەند پەرلەمانتارێكی عێراقی هەڕەشەی ئەوە دەكەن، كە رێگەنادەن پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق دابنرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوارنیوز كەوتووە، ئەو پەرلەمانتارانە بەرنامەی ئەوەیان هەیە، ئەگەر حكومەتی هەرێم بۆ پرسی رێككەوتنی نەوت لەگەڵ حكومەتی عێراق نەگاتە رێككەوتن، ئەوە رێگەنادەن پشكی هەرێم لەناو پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی نوێ‌ دابنرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو هەنگاوەی ئەو پەرلەمانتارانە، وەك فشارێكی نوێیە بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا رازی بێت بەبڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، لەبارەی پرسی نادەستووریبوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە شێوەی سەربەخۆ.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ئەو پەرلەمانتارانە ئێستا سەرقاڵی كۆكردنەوەی واژوون بۆ ئەوەی ئەو پێشنیازەیان بكەن بە پرۆژەیاسایەك‌و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكەن، بیكەنە یاسا، تا حكومەتی عێراقی پێوە پابەند بكەن.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color