هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ به‌رده‌وامبوونى 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا نییه
كازمى، له‌سه‌ر به‌رپرسیارییه‌تى خۆى 200 ملیاره‌كه ده‌نێریت
بوار نیوز، تایبه‌ت
وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى عێراقى تاوه‌كو ئێستا ئاماده نییه مانگانه 200 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت و داواى له كازمى كردووه له‌سه‌ر ناردنى 200 ملیاره‌كه پێویسته خۆى به‌رپرسیارێتیه‌كه هه‌ڵبگرێت.
له دواى ئه‌وه‌ى له ناوه‌ڕاستى ئه‌و مانگه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندیدا به ناردنى یه‌كه‌م سولفه‌ى 200 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێم له ساڵى 2022 له ئێستادا عەلى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى عێراق دژایه‌تى خۆى بۆ به‌رده‌وامبوون، له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ربڕیوه و به مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى راگه‌یاندووه كه ناتوانێت مانگانه ئه‌و به‌رپرسیارێتیته هه‌ڵگرێت پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران مانگانه خودى خۆى واژوو له‌سه‌ر بڕیارى ناردنه‌كه بكات و به‌رپرسیاریه‌ته‌كه هه‌ڵگرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، ناردنى 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا و به‌رده‌وامبوونى له ساڵى 2022 هیچ گه‌ره‌نتییه‌كى نییه، هه‌تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ده‌نێردرێت له‌رێگه‌ى فشار و په‌یوه‌ندییه كه‌سیییه‌كانى نێوان به‌رپرسانى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووه.