مهسرور بارزانی 21 ملیار دینار بۆ ههولێر تهرخاندهكات
بوار: هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشانداوه بەخەرجكردنی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 3 لەهەولێر.
وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانیو گەشتوگوزار، مەسرور بارزانی ڕەزامەندیداوه بەخەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لەشاری هەولێر".
وەزارەتەكە راشیگەیاند، ئەو گوژمەیە بەشێوەی نەختینەو بەقۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانیو گەشتوگوزار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لەهەولێر خەرجدەكرێت.