گرنگ

بەشێک لە پەنابەران دەست بەسەر کراون، ئەگەری زۆرە، بە زۆر بنێردرێنەوە هەرێم


 
سۆران عومەر:
بەشێک لە پەنابەران دەست بەسەر کراون، ئەگەری زۆرە، بە زۆر بنێردرێنەوە هەرێم
بوار، سلێمانی
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ڕادەیدەگەیەنێت ”بەشێک لەپەنابەران لەوڵاتی بەریتانیا دەستبەسەرکراون و ئەگەر زۆر هەیە بە زۆر بنردرێنەوە”.
سۆران عومەر، دەربارەی ئەگەری بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران داوای ڕونکردنەوەی کردووە لە حکومەتی عێڕاق و دەڵێت ”بەپێی بەدواداچون و ئەو زانیاریانەی پێمان گەشتووە وڵاتی بەریتانیا چەند ڕۆژێکە دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە چەندین ساڵە لە بەریتانیا، دەژین بەڵام مافی پەنابەرێتیان ڕەدکراوەتەوە”.
سۆران عومەر، وتیشی ”ئەم پەنابەرانە ئێستە لە دیپۆرت سەنتەری نزیک فڕۆکەخانەی شارەکانیان دەست بەسەرکراون، بەشێکیان ئەگەر بەزۆر بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق یان هەرێمی کوردستان توشی کێشە دەبن، پێویستە گەڕاندنەوەیان بە ڕەزامەندی خۆیان و ئەو وڵاتەبێت کە دەگەڕێنەوە بۆی”.
سۆران عومەر لەڕێگەی سەرۆکایەتی پەلەمان داوای ڕونکردنەوەی لە حکومەت کردووەو لە نوسراوەکەیدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران نوسیویەتی ”داواکارم لەبەڕێزتان داوای ڕونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بکەن لەسەر ناردنەوەی بەزۆری ئەو پەنابەرانە کەژمارەیان زیاتر لە ٥٠ پەنابەرە. هەروەها لەسەفارەتی بەریتانیاش داوای ڕاگرتنی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بکرێت”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color