ئه‌و هه‌واڵه خۆشه چى بوو كه شاسوار عبدالواحد وه‌ك مژده به خه‌ڵكیدا؟
شاسوار عبدالواحد پێیوایه كۆبوونه‌وه‌كه‌ى جێنێن پلاسخارت دۆخى هه‌رێمى كوردستان ده‌گۆڕیت
بوار، تایبه‌ت
دوێنى شه‌و شاسوارعبدالواحد، سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى رایگه‌یاند، لەم رۆژانەدا کۆمەڵێك بڕیاری گرنگ لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدرێت و هەموتان چاوەڕوان بن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، ئه‌و كۆمه‌ڵه بڕیاره گرینگه‌ى كه شاسوار عبدالواحد سەرۆکی جولانه‌وه‌ى نەوەی نوێ، باسى لێوه‌ده‌كات ته‌نها بریتییه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه، 26ى ئایارى جێنێن پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
بوار زانیویه‌تى، دواى ئه‌وه‌ى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له لایه‌ن نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه رۆژى پێنجشه‌ممه، 26ى ئایار، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرینگ لایه‌نه سیاسییه‌كان له باره‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامده‌درێت راسته‌وخۆ دواى ئه‌وه سه‌رۆكى جولانه‌وه‌كه رایگه‌یاند، كه له‌م رۆژانه كۆمه‌ڵێك بڕیارى گرینگ ده‌درێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چییه و ئه‌نجامه‌كه‌ى چى ده‌بێت.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه بڕیاره به ئاماده‌بوونى جێنێن پلاسخارت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامبدرێت هیچ هێزێكى سیاسى له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى یه‌كه‌م به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه نابێت و ته‌نها كۆبوونه‌وه‌یه‌كى راوێژكارییه و پێناچێت هیچ ده‌ره‌نجامێكى ئه‌وتۆى لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى شاسوار عبدالواحد، دڵنیابوو كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى یه‌كه‌م به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه نابن، هه‌ربۆیه په‌شیمانبۆته‌وه به‌شدارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكات.
جێنێن پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگه‌یاند: یونامی نوێنەری پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانی بانگھێشت دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی ھاوبەشی داخراو بۆ رۆژی پێنج شەممە، ٢٦ی ئایار. ھاوکات لەگەڵ وادەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم بۆ ١ی ئۆکتۆبەر، ئەم کۆبونەوەیە دەرفەتێکە لەکات و ساتی خۆی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی راستەوخۆی بیروبوچونەکان.