گرنگ

موقتەدا سەدر 10 بەرپرسی حزبەکەی بەتۆمەتی گەندەڵی لە ڕەوتەکەی دەرکرد


 
موقتەدا سەدر 10 بەرپرسی حزبەکەی بەتۆمەتی گەندەڵی لە ڕەوتەکەی دەرکرد
بوار، نەجەف
ڕەوتی لیستێكی 10 کەسی بەرپرسانی ڕەوتەکەی بڵاوکردەوە و بەتۆمەتی گەندەڵی بڕیاری دوورخستنەوەیان دراوە لە ڕەوتی سەدر.
محەمەد ساڵح عیراقی، وەزیری سەدر، لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند ، ئەو 10 بەرپرسە، بەکەم وەجبەی دەركراوەكانن، ناوی ئالی سەدرو جیهادو موجاهیدەكانیان قۆستووەتەوە بۆ دزینی ماڵی گەل، هەربۆیە وا بەباش زانراوە بێەریبوونیان لێ رابگەیەنرێت و كەیسەكانیشیان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێت بۆئەوەی بەپێی یاسای مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی محەمەد ساڵح عیراقی دا هاتووە، ئەو دەركراوانە ئەگەر تۆبەیان كردو خۆیان چاككرد، ئەوا دووبارە دەرگامان بەڕوویاندا كراوە دەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color