گرنگ

پلاسخارت فشارەكانی دەستپێكرد و دوو داواكاریشی هەیە


 
پلاسخارت فشارەكانی دەستپێكرد و دوو داواكاریشی هەیە
سبەی لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا سەركردەی حزبەكان كۆدەكاتەوە
بوار: تایبەت
جەنین پلاستخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق سبەی لەگەڵ سەركردەی حزبە سیاسیەكانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دوو داواكاریشی هەیە.
بەوتەی سەرچاوەیەك جەنین پلاستخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دوو ئامانجی هەیە لەكۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەی لایەنەكان بڕیارە ئەنجامیبدات، ئامانجی یەكەم ئەوەیە، كە لایەنەكان بە كۆدەنگی لەسەر وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێكبكەون، كە ماوەكەی لە شەش مانگی داهاتوو تێپەڕ نەكات.
ئامانجی دووەم ئەوەیە، هەموو لایەنەكان لەسەر پرۆژە پێشنیازێك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێكبكەون، بۆ ئەوەش داوای پێشنیازی لایەنەكان لەو بارەوە دەكات.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان دەیەوێت هاوشێوەی عێراق فشار لەسەر لایەنەكانی هەرێمیش دروست بكات، بۆ ئەوەی هەموویان رازی بن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكۆتایی ئەمساڵدا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color