گرنگ

دوای پەیوەندییەکانمان، گۆڕانکاری ئیجابی هاتوەتە ئاراوە و کێشەی ئەو پەنابەرانە بەرەو چارەسەرکردن دەڕوات


 
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: دوای پەیوەندییەکانمان، گۆڕانکاری ئیجابی هاتوەتە ئاراوە و کێشەی ئەو پەنابەرانە بەرەو چارەسەرکردن دەڕوات
بوار، بەغدا
ئاریان تاوگۆزی ، ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند"پاش بە دواداچوونمان وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ کێشەی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە لە بەریتانیا دەستبەسەرکراون بڕیاربوو بە زۆرەملێ ڕەوانەی فڕۆکەخانەی هەولێر بکرێنەوە"
ُئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، لە پەیوەندیمان لەگەڵ بالوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق و بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە لەندەن داوامانکرد پرۆسەی بەزۆر ناردنەوە رابگرن، ئەوانیش لەلای خۆیانەوە پێیان راگەیاندین کە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا (هۆم ئۆفیس) ئاگاداردەکەنەوەوە.
هەروەها ئاریان تاوگۆزی دەشڵێت، وەک ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق پەیوەندیمان کرد بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی و چەند ڕێکخراوێکی پەنابەری بەریتانیی و نێودەوڵەتی گۆڕانکاری ئیجابی هاتوەتە ئاراوە و کێشەی ئەو پەنابەرانە بەرەو چارەسەرکردن دەڕوات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color