گرنگ

ئێران: بیابانەكانی عێراق سەرچاوەی خۆڵبارینی ناوچەیەكە


 
ئێران: بیابانەكانی عێراق سەرچاوەی خۆڵبارینی ناوچەیەكە
بوار، بەغدا
عەلی سەلاجیقە جێگری سەرۆكی ئێران‌و سەرۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران رایگەیاند، هۆكاری سەرەكی خۆڵبارینی ناوچەكە بیابانەكانی عێراقە.
عەلی سەلاجیقە راشیگەیاند، خۆڵبارین كاریگەری گەورەی لەسەر ژینگەی ئێران داناوە، بۆیە دەمانەوێت لە ماوەیەكی كورتدا چارەسەرێك بۆ ئەو دیاردەیە بدۆزینەوە.
ئەو قسانەی جێگری سەرۆكی ئێران دوای سەردانێكی هات بۆ شاری بەغدای پایتەختی عێراق‌و ئەوەشی راگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لە هەوڵدان كێشەی خۆڵبارین بەزوویی چارەسەر بكەن.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە باسی لەوەش كرد، كە دەبێت وڵاتانی تری ناوچەكە كار لەسەر چارەسەری دیاردەی خۆڵبارین بكەن، بەتایبەتی توركیا، كە دەبێت رێژەی ئاوی پێویست بۆ ئەو رووبارانەی عێراق بەر بداتەوە، سەرچاوەكانیان لەو وڵاتەیە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color