گرنگ

یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، داوا دەکەن نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات


 
یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، داوا دەکەن نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات
پلاسخارت، وەڵامی چیبووە بۆ ئەو داواکارییە؟
بوار، تایبەت
جنێین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێڕاق لە ٢٦ی ئایار، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەری شەش لایەنی سەرەکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، داوای لەنوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەهۆی زۆری ڕێژەی تەزویر لەهەڵبژاردنەکانی هەرێم، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم بکرێت.
پلاسخارت لەوەڵامی داواکاریی ئەو حیزبانە وتی ”دەبێت ئەو پێشنیارە بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ز بکرێت بە بڕیار ئەوکات نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار لەکۆتایی کۆبونەوەکەی پلاسخارت و نوێنەری حیزبەکان بڕیاری ئەوە درا کۆبونەوەیەکی دیکە لە ٩ی حوزەیران بەڕێوە بچێت و پلاسخارت لەو کۆبونەوەیە وردەکاری ڕێ و شوێنەکانی سەرپەرشتی هەڵبژاردن لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ ئەو لایانانە ڕوونبکاتەوەو نوێنەری ئەو حیزبانەش پێشنیاری خۆیان بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە بخەنەڕوو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color