ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چوار بابەت کۆدەبێتەوە
ئهمڕۆ چوارشەممە ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجام دهدات.
به گوێرهی كارنامهی كۆبوونهوهكه ئەم بابەتانەی خوارەوە گفتووگۆی لەبارەیەوە دەکرێت:
- ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا تایبەت بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی.
- ڕەوانەکردنی ڕاپۆرتی ژمارە (٣) تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
- کۆنووسی لیژنەی باڵای چارەسەرکردنی کێشەی موڵکداریی کریستیانەکان.
- پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 132 تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی 15% لەو پێشینانەی حکومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک (پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) و پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش و سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕەسم.