گرنگ

ئۆپۆزسیۆنی خاوە وەرگر


 
ئۆپۆزسیۆنی خاوە وەرگر
حكومەت دەستەوەستانە بەرامبەر كۆمپانیای نالیا
بوار، سلێمانی
كۆمپانیای ناڵیا، كە خاوەندارییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شاسوار عبدولواحید، سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێ، لەكاتی فرۆشتنی هەر شوقە و ڤێللایەك لە پڕۆژەكانی بە نایاسایی پارە لە فرۆشیار و كڕیار وەردەگرێت.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، لە پڕۆژەكانی كۆمپانیای نالیا، لە كاتی فرۆشتنی هەر موڵكێك، كۆمپانیاكە بڕی 1000 دۆلار، بەجیا لە كڕیار و فرۆشیار وەردەگرێت.
بەپێی بەدواداچونەكانی بوار، فرۆشیار و كڕیارەكانی پڕۆژەكانی كۆمپانیای ناڵیا، چەندین جار سكاڵایان تۆماركردووە لەسەر كۆمپانیاكە لەلای بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، بەڵام كۆمپانیای نالیا، بێ باكە لە سكاڵاكان و بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی وتووە، فەرموون هەنگاو بنێن.
جیا لەم كارە نایاساییەی كۆمپانیای نالیا، كۆمپانیاكە لە پارەی بەشێكی زۆری خاوەن پشكەكانی چاڤی خواردووە و نزیكەی 20 ملیار دیناریش قەرزداری حكومەتی هەرێمە، هەروەها دوو ملیار دیناریش قەرزداری كارەبایە، ئامادەش نییە هیچ لەو قەرزانە بداتەوە و حكومەتیش هیچ هەڵوێستێكی نییە بەرامبەری، ئەمەش گومانی لای هاوڵاتیان درووست كردووە، كە كۆمپانیای نالیا، لەلایەن یەكێك لە دوو هێزی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستان پشتگیری بكرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color