گرنگ

قوباد تاڵەبانی، نوسینگەیەکی تایبەت لە باڵەخانەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەهەولێر دەکاتەوە


 
قوباد تاڵەبانی، نوسینگەیەکی تایبەت لە باڵەخانەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەهەولێر دەکاتەوە
بوار، تایبەت
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار کەوتووە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوسینگەیەکی تایبەت لە باڵەخانەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئامانجی قوباد تاڵەبانی لە کردنەوەی ئەم نوسینگەیە بۆ ئەوەیە هەفتەی ڕۆژێک لەوێ دەوام دەکات بۆ بینینی کادیرانی یەکێتی لەسنوری هەولێر.
قوباد تاڵەبانی لە نوسینگەکەی ڕۆژانی پێنج شەممە لە باڵەخانەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەوام دەکات و کادیران و بەرپرسانی یەکێتی دەبینێت....
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەم هەنگاوەی قوباد تاڵەبانی بۆ زیاتر کۆنتڕۆڵکردنی ڕێکخستنەکانی یەکێتییەو دەیەوێت لەڕێگەی بینینی کادیرانی یەکێتی لەتەواوی شارو شارۆچکەکان کۆنتڕۆڵی زیاتر حیزب بکات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color