گرنگ

حكومەت كرێی ساڵانەی گرێبەستە موساتەحەكانی كەم ناكاتەوە


 
حكومەت كرێی ساڵانەی گرێبەستە موساتەحەكانی كەم ناكاتەوە
بوار، تایبەت
حكومەتی هەرێم، رەتیدەكاتەوە كرێی ساڵانەی ئەو گرێبەستانەی كە بەشێوەی موساتەحە بە بازرگان و هاوڵاتیانی داوە، كەم بكاتەوە.
بەپێی بڕیارێكی حكومەت، پێشنیازی كەمكردنەوەی كرێی ساڵانەی ئەو زەویانە كە بەشێوەی موساتەحە بە بازرگان و هاوڵاتیانی داوە رەتكراوەتەوە و ئاماژە بەوەش دەكات كە دەبێ‌ "بۆ لەمەودا سێ‌ ساڵ جارێك خەمڵاندن بۆ نرخەكانیان بكرێ".
بەپێی بڕیارەكە، ئەگەر بارودۆخی دارایی حكومەت گەشەيسەند ئەوا دەبێ‌ "دیاریكردنی نرخەكان زیاد بكرێ، بەڵام ئەگەر بارودۆخی دارایی باش نەبوو ئەوا نرخەكان وەكو خۆیان دەمێننەوە و زیاد ناكرێ، لەگەڵ ئەوەشدا نابێ‌ كەم بكرێتەوە".
لە كۆتایی ساڵی 2020، داواكاری گشتی داوای لە حكومەتی هەرێم كرد، چاوخشانەوە بە كرێی گرێبەستە موساتەحەكان بكات، چونكە وەكو داواكاری گشتی ئاماژەی پێكردبوو "نرخەكان بەشێوەی رەمزی بەكرێدراون".
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color