گرنگ

پارتی پەیامێكی هەڕەشە دەگەیەنێتە شاسوار عەبدولواحید


 
پارتی پەیامێكی هەڕەشە دەگەیەنێتە شاسوار عەبدولواحید
بوار، تایبەت
پارتی دیموكرات پەیامێكی هەڕەشەی گەیاندووەتەوە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە دوو رۆژی رابردوودا پارتی پەیامێكی گەیاندووەتە شاسوار عەبدولواحیدو پێیراگەیاندووە، كە تێكدانی ئارامی هەولێر بۆ ئەوان هێڵی سوورە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدیۆیەی شاسوار عەبدولواحید، كە باسی لەوە كردبوو خەڵكی هەولێر تەنیا بچنە بازاڕو خۆپیشاندان نەكەن، پەیوەندی بەو پەیامەی پارتییەوە هەبووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color