گرنگ

ئاو، بەرانبەر قەندیل


 
ئاو، بەرانبەر قەندیل
توركیا، دەیەوێت كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكانی لە هەرێم بهێنێت
بوار، بەغدا
توركیا دەیەوێت كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان بهێنێت، بۆ ئەوەش داوای هاوكاری لە حكومەتی عێراق دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، سەردانەكەی هاكان فیدرانی بەرپرسی دەزگای هەواڵگری توركیا بۆ بەغدا، پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان هەیە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كە لەسەرچاوەیەكی سیاسی لە بەغدا دراوە بە بوار، توركیا دەیەوێت كۆتایی بەو ئۆپەراسیۆنانە بهێنێت، ماوەیەكە لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، بەتایبەتی پێش هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، توركیا لەبەرانبەر هاوكاریكردنی حكومەتی بەغدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی سەر بە قەندیل‌و كۆتایی ئۆپەراسیۆنەكانی، ئامادەیە كێشەی ئاو لەگەڵ حكومەتی عێراق چارەسەر بكات.
هاكان فیدان، رۆژی یەك شەممە سەردانی بەغدای كردووەو لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی‌و چەند بەرپرسێكی تری عێراقی كۆبووەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color