دواى داخستنى دۆسییه یاساییه‌كانى چاڤى لاند، شاسوار عەبدولواحید سێ داواى یاسایى قوڕسى له‌سه‌ره
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى داخستنى دۆسییه‌ى چاڤى لاند، له لایه‌ن یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌سه‌ر سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ. له ئێستادا سه‌رۆكى جولانه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كى سكاڵاى یاسایى دیكه له‌سه‌ره.
له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، بوار له رێگه‌ى به‌ڵگه‌یه‌كى دادگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه كه دادگاى سلێمانى له ژێر فشارى یه‌كێتیى و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك سكاڵاى دۆسییه‌ى ئه‌و هاووڵاتىیانەی كه پشكیان هه‌یه له پڕۆژه‌ى چاڤى لاند، له‌سه‌ر شاسوار عبدالواحد، سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ داخرا.
به‌پێى زانیارییه‌كان له ئێستادا ناوبراو سێ دۆسییه‌ى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
بوار زانیویه‌تى، ئه‌و دۆسیانه‌ى كه ئێستا له دادگا هه‌ن و له‌سه‌ر سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ كراونه‌ته‌وه و هه‌رسێك دۆسییه‌كه‌ش دۆسیه‌ى قوڕسن و یه‌كێتیى وه‌ك كارتێكى فشار له‌به‌رامبه‌ر شاسوار عبدالواحد هه‌ڵیگرتووه هه‌ركاتێك به‌مه‌رجه‌كانى یه‌كێتیى رازى نه‌بێت دۆسییه‌كه له دژى ناوبراو ده‌جولێندرێت.