گرنگ

سەرۆکی فەڕەنسا، ڕای بارزانی دەوێت؟


 
سەرۆکی فەڕەنسا، ڕای بارزانی دەوێت؟
بوار، هەولێر
دوێنێ ۱ی تشرینی یەکەم، سیناتۆر کریستیان کامبۆن سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەو بەرگری و هێزەچەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا بەیاوەری ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی فەڕەنسا لەهەولێر سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کرد لە پیرمام.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، سیناتۆر کریستیان کامبۆن ڕایگەیاندوە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایسپاردووە ڕاو و بۆچونی بارزانی بۆ وەربگرێت لەسەر بارودۆخی عێراق.
پێشتر قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق لە دیداری ڕافیدەین لە بەغدا ئاشکرای کرد. ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندی بە هەندێ لە سەرکردە عێراقییەکانەوە کردووە تا مستەفا کازمی لە پۆستی سەرۆک وەزیران بمێنێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color