گرنگ

سەمای_مارەكان


 
(78)
حەسەنەفەندی كشاوە پاش و گۆتی: لێرێهێ چاوەڕێت دەكەم، بە دەنگەكی پچڕپچڕ گۆتم: باشە! وەكی حەسەنەفەندی دووركەتەوە، نازە ڕووی لەمنكردو گۆتی: كوی؟ گۆتم: باشم بژی سوپاس، ئەتوو كوی؟ گۆتی: زۆر خراپم، مردنی ئەو برایەم هەناوی سووتاندم، گۆتم: خوا سەبرتان بداو تۆرەی ئەو مندارەش بكاتەوە، گۆاتی: ئامین، بەس با ئەمن یەك داواكاریم لەتوو هەیە، گۆتم: فەرموو برێ، گۆتی: توخوا ئەو ڕەحلەی برام لەسەر دادەنیشت با هەر بەتاڵبی و مێڵە كەس لەسەر دانیشی، وەبی ئەگەر جارجار هاتمە مەكتەبێ، تێرتەماشای جێی بكەم و فرمێسكی بڕێژم، گۆتم: نازە سەبرت هەبی و بەرگەی ئەو خەمەی بگرە، ئیشاڵلا لەو دنیای پێكدەگەنەوە، گۆتی: ئیشاڵڵا، برایا ئەو گوللـە بەمن كەتباو بە برام نەكەتبا، گۆتم: خوا نەكاو ئیشاڵلا ئەتوو هەر ساغدەبی، نازە بەینەكی تەماشایكردم، ئەوجە گۆتی: بەبیرت دێ وەكی برام هینا مەكتەبێ و ئەتوو قسەت لەگەڵ كردین؟ گۆتم: بەرێ وەبیرمدێ، حەیف لۆ ئەو برایە جوانەت، بەڕاستی خەفەتباری كردم، گۆتم: خۆزگەم بەو ڕۆژەی كە هاتمە مەكتەبێ و برام هینا، گۆتم: وەڵڵاهی ئەمنیش قەت لەبیرم ناچی، یادگاریەكی خۆشە، بڕەك داماو گۆتی: كفتەكەت بەدریبوو؟ گۆتم: ئەرێوەڵڵا دەرەجە یەكبوو، بەران حەیف مردنی برات تامی كفتەكەی نەهێشت، فرمێسك بە هەردوو چاوانی هاتە خوارێ و گۆتی: ئەمن كە ئەتوو دەبینم خەمم بڕەك سووكدەبی، ئیشاڵڵا هەر لەو گوندەی دەمینێی و ناڕۆی! گۆتم: نازانم ژیان كوو دەسوڕێ، هەر شتەكت پێویستبوو پێمبرێ، گۆتی: مەمنونم و هەربژی، ئیدی خواحافیزی كردو ڕۆیی! هەتا لەناو داروبارەكان بزربوو هەر تەماشامكرد، هەستمكرد ئەو لۆ شتەكیدی ئەمنی ڕاگرت، بەران شەرم و حەیای نەیهێشت بیدركێنی و ئەمنیش لەبەر برینی دری و ئامۆژگاریەكەی مام قەتۆی نەمتانی هیچ برێم، لەو خەیارانە دابووم حەسەنەفەندی هاتەوە، گۆتی: بازاڕت كووە؟ گۆتم: بخۆە بڕۆیە، گۆتی: نازە چئیشی بەتوو بوو؟ گۆتم: وەڵڵأ گۆتی توخوا باكەس لەجێی برام دانەنیشی، جارجار ئەگەر هاتمە مەكتەبێ لوێبگەڕێن با تێر تەماشا ئەو ڕةحلەی بكەم كە برام لەسەر دادەنیشت، گۆتی: خوا سەبریانبدا بەڕاستی قورسە، هەر ئەوەندەیگۆ؟ گۆتم: بەرێ، گۆتی: ئەولا ئیملا، گۆتم: بڕوابكە هەر ئەوەندەبوو، بەران هەستم دەكرد شتەكی لە دریەو دەیەوێ بیرێ، گۆتی: چاوەڕێمەكە ئەو بیڵێ، دەبی ئەتوو بیڵێی، گۆتم: بەڕاستتە؟ گۆتی: بەڵێ، ئاسان نییە ژن یەكەمجار بە پیاوی بڵێ خۆشم دەویێ!
گەیشتینە لای مەكتەبێ، تەماشامانكرد پڕی چەكدارە، كورسی مدیریان هینابووە دەرێ و ئێكەك لەسەر دانیشتبوو، هەندە ڕەحلەشیان پێكوەنابوو، وەكی قەرەوێرەیان لێكردبوو و هەندەك لەسەریان پاردابۆوە، لە هەمووی كارەساتتر كۆمەرە كتێبەك دڕێندرابوون و اەو ناوەی فڕێدرابوون، سەلاممانكردو گۆتیان: ها چتان دەوێ، قاتی ناڵێن مەتكەبی دەكەینەوە؟ حەسەنەفەندی گۆتی: كا مەسوولەكەتان با دوو قسەی لەگەڵ بكەین، ئیشارەتیان داینێ لۆ ئێكەكی خەریكی ڕدێن تراشینیبوو، لا ڕوومەتەكی پڕی هەوا كردبوو، چووینەكنی و سەلاممان لێكرد، گۆتی: بڵێن، بزانم چتان دەوێ؟ حەسەنەفەندی گۆتی: وەڵڵا گۆتم ئەگەر ڕوخسەت هەبی دەمانەوێ مەكتەبەكەی ڕێكبێخینەوە، بەشكو ئیشاڵڵا لەو ڕۆژانە دەوام ببیتەوە، كابرا گۆتی: ڕوخسەتتان لە ئاغەی وەرگرتیە؟ گۆتمان: نەخێر، گۆتی: دە لەكێندەرێ هاتینە بڕۆنەوە وێندەرێ، خواحافیزتانبی، گازی ئێكەكی كردو گۆتی: وەرە كورە ئەوانە بەڕێكە! چەكدارەك هات و قۆری گرتین و گۆتی: یاڵلا بڕۆن خواتان لەگەڵبی، ئیدی چارەمان نەماو چووینە دەرێ!
بە خەمباری بەرەو ماری حەسەنەفەندی گەڕاینەوە، لەڕێیێ گەیشتینە كێشكەی، بە خۆو گۆمەرە چەكدارەكی بە تووندی دەهاتن، گەیشتنەمەو كێشكە گۆتی: لەكێ دێنەوە؟ حەسەنەفەندی گۆتی: لەلای مەكتەبێ، گۆتی: یان لەلای مزگەفتێبوون و تەكبیرتان لۆ زەلامان دەكرد بێنە سەر ئاغەی؟ حەسەنەفەندی گۆتی: وەڵڵا لە قسەی خێر بترازێ هیچیدیمان نەگۆتیە، كێشكە گۆتی: حەسەنەفەندی، وەتی لەگەڵ ئەو مامۆستایەی دەگەڕێی ئاقڵم ئەتوو ناگری، قسەی منە یان نا؟ گۆتم: لۆ قابیلە ئەمن چم بە حەسەنەفەندی گۆتبی هەتا ئەتوو ئاقرت نەیگری؟ گۆتی: دەرێی نازانی ئەمن كێمە؟ گۆتم: دەزانم ئەتوو كێشكەی و چەلاوخۆری قادراغەی! كێشكە وەكی گێی لەو قسەیبوو شێت و هاربوو، هاواریكردە چەكدارەكان، بیگرن و لوولی دەن، لگەنگۆم نییە؟
مایتی.
نووسینی: ئوسامە جەمیل عەلی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color