گرنگ

وردەکاری دەرکردنی بڕیاری جێگیرکردنی هێزی سوپای عێڕاق لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم


 
وردەکاری دەرکردنی بڕیاری جێگیرکردنی هێزی سوپای عێڕاق لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی عێڕاق بە شێوەیەکی فەڕمی داوای ڕونکردنەوەی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردبوو لە بارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. لەبەرامبەردا حکومەتی ئێران بەشێوەیەکی فەڕمی وەڵامی حکومەتی عێڕاقی داوەتەوە ڕایانگەیاندووە هێرشەکانی ئەوان پەیوەندی بەو هێزانەوە هەیە کە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بوونەتە کێشە بۆ سەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، کۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیاری جێگیرکردنی هێزێکی سوپای عێڕاقی کردووە لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران. کە بەوتەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو هێزە عێڕاقیانە دەبێت ڕێگری لە جموجۆڵی هێزە کوردییەکانی ئێران بکەن لەو ناوچانە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گفتوگۆی چڕ لە نێوان بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە بۆ ئەوەی بڕیارێک لەبارەی داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر هێزێکی سوپای عێڕاق لەو ناوچەیە جێگیر نەکرێت ئەوا ناچار دەبن خۆیان ئۆپەڕاسیۆنی تایبەت لەناو خاکی هەرێم ئەنجام بدەن بۆ کۆتایی هێنان بە بنکەو بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەگەرچی هەرێمی کوردستان پێشوەختە ئاگای لەو بڕیارە هەبووە، بەڵام لەژێر فشاردا بەو بڕیارە ڕازی بووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color