گرنگ

چیرۆکی کوژرانی کوڕێکی کورد لەشەقامەکانی تاران، بەهۆی ئاهەنگێڕانی بەبۆنەی دۆڕانی ئێران بەرامبەر ئەمریکا


 
چیرۆکی کوژرانی کوڕێکی کورد لەشەقامەکانی تاران، بەهۆی ئاهەنگێڕانی بەبۆنەی دۆڕانی ئێران بەرامبەر ئەمریکا
#بوار، ڕێکخراوی هەنگاو
فەرزین مەعرووفی خەڵکی مەهاباد، کە دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە شوێنە جیاوازەکانی تاران بۆ خۆشحاڵی دەربڕین هاتبوونە سەر شەقام، بەڵام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.
فەرزین مەعرووفی، تەمەن ٢٢ ساڵ بوو، خەڵکی مەهاباد بوو، بەڵام دانیشتووی شارۆچکەی ئیکباتان بوو لە شاری تاران...
لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تشرینی دووەم، لەساتی دەربڕینی خۆشی و شادی بە بۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی ویلایەتە ئەمریکا لە هەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران کوژرا.
فەرزین مەعرووفی، دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا وەک زۆربەی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ خۆشحاڵی دەربڕین هاتبووە سەر شەقام، بەڵام بە گولەیەکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەری پێکرا، ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، کە چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەکات لە کۆماری ئیسلامی ئێران، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە، یەکی کانونی یەکەم، هێزەکانی سوپای پاسداران پەیوەندییان بە بنەماڵەی مەعروفییەوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کەبڕۆن تەرمی کوڕەکەیان وەربگرنەوە و هەر ئەو ڕۆژە لەژێر فشاری هێزە ئەمنییەکان، تەرمی ناوبراو بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەمی ئەندامانی بنەماڵەکەی بەخاکسپێردراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color