گرنگ

سودانی، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی دەكات


 
سودانی، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی دەكات
بوار، تایبەت
محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای ئەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبووەتەوە، بەڵێنی ئەوەی پێداوە، كە هەوڵی چارەسەری كێشەكانی یەكێتی‌و پارتی بدات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیران جەختیكردووەتەوە، كە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم قسەی كردووەو داوای لێكردووە، وەك پارتی كێشە داراییەكانیان لەگەڵ یەكێتی چارەسەربكەن.
بوار زانیویەتی، محەمەد شەیاع سودانی جەختی لەوەش كردووە، كە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان حسابێكی تایبەت بۆ پارێزگای سلێمانی دەكەن‌و كار بۆ ئەوەش دەكەن، حكومەتی هەرێم پشكی ئەو پارێزگایە بە تەواوی بدات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color