گرنگ

ئەمریكا، نامەیەكی هۆشداری دەداتە پارتی‌و یەكێتی


 
ئەمریكا، نامەیەكی هۆشداری دەداتە پارتی‌و یەكێتی
بوار، تایبەت
ئەمریكا نامەیەكی هۆشداری داوەتە بەرپرسانی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی، كە تایبەت بووە بە بەردەوامی كێشەكانیان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ئەمریكا لە رێگەی باڵوێزخانەكەی لە بەغدا نامە هۆشدارییەكەی داوەتە بەرپرسانی پارتی‌و یەكێتی.
هەر بەپێی زانیارییەكان، نامەكە تایبەت بووە بە كێشەكانی پارتی‌و یەكێتی‌و تێیدا نیگەرانی ئەمریكا لە بارەی بەردەوامی كێشەكانی ئەو دوو حیزبە خراوەتەڕوو.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە جگە لە نیگەرانی لەبارەی كیچشەكانی پارتی‌و یەكێتی، ئەمریكا لە نامەكەیدا هۆشداری داوە بە بەرپرسانی هەردوو حیزب، كە نابێت چیر ئەو كێشانە بەردەوام بێت‌و دەبێت بەزوویی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكانیان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color