بوارنیوز، هه‌ولێر
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەدیمانەیەكی تایبەتی بوار نیوزدا ئاماژە بەوە دەدات كە لەهەرێم زیاتر گرنگی بەپێكهاتەكان دراوە بەبەراورد بەعێراق و پێی وایە تا ئاستێكی باش ماف و پێداویستییەكانی پێكهاتەكان لەهەرێم دابین كراوە.
بوار نیوز: رەوشی پێكهاتەكان لەهەرێم بەبەراورد بەعێراق چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئایدن مەعروف: ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌سه‌ر ڕه‌وشی پێكهاته‌كان له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئێمه له‌كوردستان زیاتر مافمان پێدراوه، له‌چاو عێراق. نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه، له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن پێكهاتووه، له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سكرتێری په‌رله‌مان لای نوێنه‌ری توركمانهكانە، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ لای مه‌سیحیه‌كانه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌توركمانه‌كان بو، به‌ڵام كۆچی دوایی كردوه، تا ئێستا شوێنه‌كه پڕ نه‌كراوته‌وه، 11 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان دراوه، به‌پێكهاته‌ی كلدان و سریان و ئاشووری و ئه‌رمه‌ن و توركمانه‌كانی كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌زامه‌ندی داوە له‌سه‌ر پێدانی پۆستی دوو ڕاویژكار بۆ پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و توركمان.
به‌راورد به عێراق لێره زیاتر مافه‌كانمان پێدراوه، له‌هه‌مان كاتدا پێكهاته ئایینیه‌كان هه‌مویان نوێنه‌ریان هه‌یه، له‌وه‌زاره‌تی ئەوقافی حكومه‌تی هه‌رێم.
بوار نیوز: بڕیار وابو پۆستی سكرتێری پەرلەمان كە دراوە بەپێكهاتەی تروكمان لەنێوان هێزە تروكمانییەكان پۆستەكە دو ساڵ بەدو ساڵ بێت، بەڵام تا ئێستا ئاڵوگۆڕ لەو پۆستە نەكراوە؟
ئایدن مەعروف: له‌ئێستادا به‌رێز مونا قه‌هوه‌چی كاره‌كانی به‌جوانی به‌رێوه ده‌بات، بۆ پێكهاته‌ی توركمان گرنگه ئافره‌تێك هه‌بێت، له‌پۆستێکی باڵا.
بوار نیوز: ئێوه چیتان كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زار‌و موڵكه‌كانی مه‌سیحیه‌كان؟
ئایدن مەعروف: ئه‌مە یه‌كێكه له‌بابه‌ته هه‌رە گرنگه‌كان بۆیه كاری جددی بۆ كراوه، له‌ئاینده‌ش كاری جددی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا، لیژنه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهاتوه، ئەندامەكانیش ئەمانەن (وه‌زیره‌كانی ناوەخۆ و کشتوكاڵ و شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كارویاری پێكهاته‌كان). ئه‌م لیژنه‌یە پاڵپشتی ته‌واوی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و ستافی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌یه، بۆ به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، ئه‌م زه‌ویانه‌ی كه زێدەڕۆییان كراوته سه‌ر، به‌به‌رده‌وامی لیژنه‌كه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، سه‌ردانی مه‌یدانی ده‌ستی پێكردوه، ئێمه ڕاپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لهئهنجوومهن بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه ده‌درێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی موڵك و زه‌وییه‌كان.
بوار نیوز: لەسەردانەكانتان چیتان دەستكەوتووە لەسەر ئەو بابەتە؟
ئایدن مەعروف: به‌پێی ئه‌و زانیارییانەی كۆمان كردۆته‌وه كێشه‌كانیان زیاتر كێشەی كارگێری و یاساییه، كێشه‌كان زیاتر لهههولێرو له‌دهۆك و قه‌زاو ناحیه‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه سیاسی نییه. به دڵنیایه‌وه موژده به برا مه‌سحیه‌كان ده‌ده‌ین له ڕێگای ئه‌م لیژنه‌یە چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كه‌ین.
بوار نیوز: ئێوه هیچ سهرژمێرییەكتان هەیە چه‌ند مه‌سیحی و توركمان له‌كوردستان ده‌ژین؟
ئایدن مەعروف: نه‌خێر تا ئێستا روپێوی نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌وردی بزانین چه‌ند توركمان و مه‌سیحی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، ئێمه چاوه‌ڕێی ئەنجامدانی سه‌رژمێری گشتی عێراق ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بزانین، ئه‌نجامدانی سه‌ر ژمێری پێویستی بهرهوشێكی ئاسایی و یاسایی هه‌یه، به‌ڵام بۆ پێكهاته‌كان ژماره گرنگ نییه، بونیان گرنگه، بونیان له‌ژماره‌یان گرنگتره.
بوار نیوز: له‌هه‌ولێر چ شتێكی تایبه‌ت بۆ توركمان كراوه؟
ئایدن مەعروف: لهئایندەیەكی نزیك شتێكی زۆر باش بۆ توركمانه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت، ڕه‌زامه‌ندی دراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر خانویه‌ك ته‌رخان بكرێت، بۆ ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ماڵی توركمانەکان، بۆیه ئێمه قه‌ڵامان هه‌ڵبژاردوه، چونكه ڕه‌مزو سمبوڵی به‌یه‌كه‌وه ژیانه، شانازی ده‌كه‌ین هیچ كاتێك له‌شاری هه‌ولێرو له‌كوردستان كێشه له‌نێوان توركمانه‌كان و كورد نه‌بوه.