گرنگ

نێچیرڤان بارزانی ١٠ هەزار دۆلاری داوە بە هەر یاریزانێکی عێڕاق؟


 
نێچیرڤان بارزانی ١٠ هەزار دۆلاری داوە بە هەر یاریزانێکی عێڕاق؟
بوار، تایبەت
لە زەوییەوە بۆ خانوو، لە ئۆتۆمبیلەوە بۆ دەمانچە
لە دینارەوە بۆ دۆلار، لە رێكخستنی گەشتەوە بۆ بلیتی فڕۆكە.
ئەو خەڵاتانە بوون، كە بۆ یاریزانان‌و دەستەی هونەری‌و كارگێری هەڵبژاردەی عێراق دابینكراوە.
جۆرو بڕی ئەو خەڵات‌و بەخشینانە ئاشكراكران، كە بە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی عێراق دراوە، دوای ئەوەی نازناوی جامی كەنداوی 25 یان بردەوە.
بەپێی میدیا عێراقییەكان، خەڵاتی پاڵەوانێتی کەنداو، بریتیی بووە لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، دوای ئەو خەڵاتە، پاداشتی سەرۆکوەزیران دابەشکراوە، کە یەک پارچە زەوی نیشتەجێبوون بووە لە بەغدا بۆ یاریزان و ستافی هەڵبژاردەکە، هاوکات پاسپۆرتی دیپلۆماسی-ش دراوە بە هەموویان.
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدریش دوای پێشوازی لێیان پاداشتی هەڵبژاردەکەی کردووە بە قورئانێکی پیرۆز و ١٠ هەزار دۆلار بۆ هەر ئەندامێکی تیمەکە، پێشتریش پارێزگاری بەسرەوە ٣٠ ئۆتۆمبێلی لە جۆری نوێترین مۆدیلی داوە بە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەکە.
خەڵاتی هادی عامری، سەرۆکی ئیئتیلافی فەتحیش بۆ هەر یارێزانێك‌و دەستەی هونەری‌و كارگێری مۆبایلێکی جۆری ئایفۆن ١٤ بووە، جگە لەوەش، پاداشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دابەشکراوە، کە 15 ملیۆن دینار بووە بۆ هەر یاریزانێک.
هەروەها فالح فەیاز پاداشتی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر یاریزانێک، لەگەڵ یەک دەمانچە بووە بۆ هەر یاریزانێک لە هەڵبژاردەکە، ئەنجوومەنی ئابووریی عێراقی IECش پاداشتی خۆی داوە و ٣٠ ئۆتۆمبێلی جۆری نیسانی داوە بە هەر یاریزانێك، هێڵی ئاسمانی عێراقیش، ٦ بلیتی سەفەری خۆڕایی پێشکش بە ستافی هەڵبژاردەی عێراق کردووە.
کۆمپانیای حۆراش، 6 خانووی بە دیاری داوە و پاداشتی بانکی باشووریش بڕی 650 هەزار دۆلار بووە بەسەر ئەندامانی هەڵبژاردەکەدا.
رۆژی چوار شەممە، 24ی ئەم مانگەش یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق روویان لە هەرێمی كوردستان كردو لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم پێشوازیان لێكراو، ئەویش لای خۆیەوە بۆ هەر یاریزانێك خەڵاتێكی 10 هەزار دۆلاری دابینكردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color