گرنگ

نوسراوێکی دادگای ئاسایشی هەولێر،!گڕ لە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی بەردەدات


 
نوسراوێکی دادگای ئاسایشی هەولێر،!گڕ لە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی بەردەدات
لاهور شێخ جەنگی، لە رێگەی نووسراوێكی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تانە لە بڕیارەكەی كۆمسیۆن دەدات
بوار، تایبەت
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی لە رێگەی نووسراوێكی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تانەی لە بڕیارەكەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق داوە.
نووسراوەكە لە رێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاراستەی فەرمانگەی كاروباری حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی كراوەو تێیدا هاتووە، هیچ پەراوێكی كۆنگرەی چواری یەكێتی نیشتمانی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بوونی نییە.
هەروەها نووسراوەكە جەختی لەسەر ساختەیی ئەو نوسراوەی ئاراستەی دادگای بەرایی سلێمانی كراوە كردووەتەوە، كە ئیمزای هەڵۆ سەعید محەمەد ئەمینی لەسەرەو ئێستا تۆمەتبارە لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش داواكراوە بەهۆی ئەوەی لە دەركردنی ئەم نوسراوەدا زیادە رۆیی كردووە.
هاوكات نووسراوەكە جەختیكردووەتەوە، بەڵگەی لێكۆڵینەوەی پێشكەشكراو بەم دادگایەو ئەو نوسراوەی لەلایەن یەكێتیەوە هاوپێچ لەگەڵ كۆنوسی كۆنگرەی چواری حزبەكەدا پێشكەشكراوە، یەكێتی لەلایەن دوو هاوسەرۆكەوە بەڕێوە دەبرێت كە بریتین لە هەریەكە ( بافڵ جەلال حیسامەدین) و (لاهور جەنگی بورهان) و لە نووسراوەكە ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو نوسراوەی لەدادگای بەرایی سلێمانیەوە دەرچووە پێچەوانەی واقیع و یاسایە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color